شوێن‌و مێژووه‌که‌ى
شوێنى سه‌ره‌کى خورما (Date) ئاسیایه به‌تایبه‌تیش دوورگه‌ى عه‌ره‌بى، له دوورگه‌ى عه‌ره‌بیه‌وه چووه بۆ هه‌موو جیهان.
پێکهاته‌که‌ى خورما
خورما به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى پێکدێت له ڤیتامین A و هه‌روه‌ها ڤیتامینه‌کانى B1، B2، PP
وشه‌کرى (Fructose) وشه‌کرى (Glucose) و شه‌کرى (Sucrose) تێدایه،
خوێیه‌کانى ئاسن، کالسیۆم، مه‌گنسیۆم، فسفۆر، چه‌ورى، ڕیشاڵ، سلیلۆزیان
تێدایه.
به‌کارهێنان و سووده پزیشکییه‌کانى
1. هێز ده‌داته ماسولکه و ده‌ماره‌کان نوێ که‌ره‌وه‌یه‌کى باشه بۆ خانه‌کانى له‌ش و پیرى دوا ده‌خات.
2. له‌به‌ر بوونى مه‌گنسیۆم ده‌بێته هێور که‌ره‌وه‌یه‌کى باش بۆده‌ماره‌کان و ڕێ له دڵه ڕاوکێ و شڵه‌ژانى ده‌روون ده‌گرێت.
3. نه‌خۆشییه‌کانى سنگ ناهێڵێت، به‌تایبه‌تیش ڤیتامین A پێویسته بۆ ئه‌و
شانانه‌ى که ده‌ورى بۆرییه‌کانى هه‌وایان له‌ناوه‌وه داوه، سوود به‌خشه
بۆ کۆکه و ده‌رکردنى به‌ڵغه‌م.
4. له به‌ربوونى ڤیتامین A تیایدا، خورما بینین به هێز ده‌کات و ڕێ له
شه‌و کوێرى ده‌کرێت، ته‌ڕى و بریقه‌دارى چاو ده‌پارێزێ و چاو زه‌قى و
تانه‌ى چاو لاده‌بات.
5. خورما کارى هه‌سته‌وه‌ره‌کان باش ده‌کا و پاریزگاریان لێ ده‌کات،
هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئامرازه‌کانى هه‌سته‌وه‌ره‌کان چالاک ده‌کات وه‌کو:
بۆن، بینین، چێژ، بیستن، یارمه‌تى مێشک ده‌دات بۆ راپه‌ڕاندنى کاره‌کانى
به‌شێوه‌یه‌کى باشتر.
6. باشترین خۆراکه به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌وانه‌ى کۆئه‌ندامى هه‌رسیان لاوازه،
چونکه خورما که‌متر له‌ماوه‌ى نیو کاتژمێر وزه‌که‌ى ئاماده‌یه بۆ مژین
له‌لایه‌ن ریخۆڵوه، پێویستى به کۆشش و کات نییه بۆ هه‌رس کردن.
7. خورما تواناى کۆئه‌ندامى زاوزێ چالاک ده‌کات.
8. بڕێکى باش له خوێى کانزایى تێدایه که ترشه‌لۆکى خوێ هاوسه‌نگ ده‌کات.
9. ده‌مارى به‌ساڵاچوان چالاک ده‌کات و سوڕى خوێنى مێشک و له‌ش چالاک ده‌کات.
10. به‌هاى خۆراکى خورما ده‌توانێت به‌هاوتاى هه‌ندێک جۆره گۆشت به‌راورد
بکرێت و سێ ئه‌وه‌نده‌ى ماسى به‌سووده و یارمه‌تى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى
که‌م خوێنى ده‌دا و کێشى منداڵ زیاد ده‌کات.
11. ڕۆڵێکى گرنگ ده‌بینێ له‌به‌خشینى وزه‌یه‌کى پێویست بۆ له‌ش به‌تایبه‌تى
بۆ ئه‌وانه‌ى که پێویستیان به کۆششى فیکرى و ماسولکه‌یى زیاتر هه‌یه
له ڕێى ڤیتامین B1 B2.
12. به‌هۆى بونى ڤیتامین A ڕێ له شه‌ق بونى پێست و شکانى نینۆک و هه‌ڵوه‌رینى قژ ده‌گرێت.
13. خورما ده‌ماره‌کان به‌هێز ده‌کات و ڕێ له ئیفلیج بوونیان ده‌گرێت ئه‌ویش له‌به‌ر بوونى ڤیتامین B1 B2.
14. ڕژێنى ده‌ره‌قى چالاک ده‌کات و ده‌توانێت به‌یانیان له‌گه‌ڵ په‌رداخیک
شیر بخورێت و یارمه‌تى نه‌رمکردنه‌وه‌ى بۆرییه‌کانى خوێن ده‌دات و
ریخۆڵه شێ‌دار ده‌کات و له لاوازى و هه‌وکردن ده‌یپارێزى.
15. بۆنێکى خۆش به هه‌ناسه ده‌به‌خشێ و بۆنى له‌ش و ئاره‌قه خۆش ده‌کات.
16. نه‌رمکه‌ره‌وه‌یه و قه‌بزى ناهێڵێت به‌هۆى بوونى شه‌کر و ڕیشاڵه‌کان و ڤیتامین A B1 B2 تیایدا.
17. به‌هۆى بوونى فۆسفۆر تیایدا ڕۆڵێکى گرنگ ده‌گێڕێ له چالاک کردنى مێشک و ددان و ئێسک.
18. شه‌کرى ناو خورما میز هێنه‌ره‌و به‌رد‌و لم لاده‌بات و گورچیله ده‌شواته‌وه.
- کۆمێنتی بلۆگەر
- کۆمێنتی فەیسبووک
Subscribe to:
Post Comments
(
Atom
)
0 comments:
Post a Comment